قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی نیشتمانی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی لە سلێمانی بەسەركردەوە

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی نیشتمانی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی لە سلێمانی بەسەركردەوە.

لەدوای بەسەركردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ سەردانی پڕۆژەی نیشتمانی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی كرد و لە نزیكەوە لە چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی كاروباری پڕۆژەكەی كۆڵییەوە.

جێگری سەرۆك وەزیران لە سەردانەكەیدا دەستخۆشی لە كۆمپانیای قەیوان وەك لایەنی جێبەجێكاری پڕۆژەكەی كرد كە توانیویانە بە شێوەیەكی سەركەوتووانە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە تەواوبكەن، هیواشی خواست لە ماوەی دیاریكراودا هەموو قۆناغەكانی پڕۆژەكە تەواوبكرێت.

وتیشی، “پڕۆژەی نیشتمانی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران، لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەكانی هەرێمی كوردستانە و كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر بووژانەوەی بازاڕ و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازیی خۆراك لە كوردستان.

پڕۆژەكە كەوتووەتە گوندی قەرەچەتان لە ناحیەی پیرەمەگرون و 30 سایلۆی دانەوێڵە و كارگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی ئارد و چەندین كارگەی گەورەی پیشەسازیی خۆراك لەخۆ دەگرێت، بە تەواوبوونی كۆی پڕۆژەكە 5000 هەلی كاری راستەوخۆ دەڕەخسێنێت.

لە ئێستا قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە تەواوبووە، كە بریتییە لە 12 سایلۆ و لە رۆژی 13 ی ئەم مانگەوە دەستكراوە بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەو نرخەی كە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و لیژنەی تایبەتمەندەوە دیاریكراوە، لە ئەمڕۆشەوە بەرهەمهێنانی ئارد لە كارگەی ئاشی پڕۆژەكە دەستیپێكردووە و لە توانایدایە رۆژانە 500 تەن ئارد بەرهەمبهێنێت.

بابەتی پێشتر

بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی كەركوك درا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: ئامانجی ئێمە رێگریكردنە لە سەرپێچی نەك كۆكردنەوەی داهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان هەرزان دەبێت. بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی…
Total
0
Share