وەزیری دارایی لەگەڵ بەرپرسانی سلێمانیدا كۆبووەوە

وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ لێپرسراوانی ئیداری لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و جەختی لە ھاوكاری و ھەماھەنگیی پێویست لەپێناو چارەسەركردنی گرفتەكان كردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاوات جەناب نوری لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی و سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی كۆبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا بەدواداچوون بەدواداچوون بۆ گرفت و لەمپەرەكانی بەردەم كەرتی تەندروستی و ھاوڵاتییان و بازرگان و كاسبكارانی ناوبازار كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كۆبوونەوەكەی وەزیری دارایی لەگەڵ بەرپرسی یەكەی تەندروستی تایبەت بوو بەو گرفت و ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ئەو سێكتەرە بووەتەوە و ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ ھاوكاری و ھەماھەنگی پێویست لەپێناو چارەسەركردنی گرفتەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكانی سنووری پارێزگاكە بە ئاراستەی خزمەتكردنی ھاوڵاتییان بە گشتی.

بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە كە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ھەرێم/ سلێمانی و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەك بازرگان بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی و ئابوری هاوشێوەی كۆبوونەوەكانی پێشوتر جەختیكردەوە ھەماھەنگ و ھۆكاردەبن بۆ ڕەخساندنی پانتایی زیاتری بازرگانی و نەھێشتنی ڕۆتین بە ئاراستەی چارەسەركردنی ئەو كێشە و لەمپەرانەی بوونەتە ئاستەنگ و بار بەسەرشانی ھاوڵاتییان بە گشتی و بازرگانان و خاوەن پیشەكانی ناو بازاڕەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەکرێت

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: یەكێتی وەفدێكی دانوستانكاری بۆ سەردانیكردنی لایەنە سیاسییەكان پێكهێنا

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەفدێكی دانوستانكاری بۆ سەردانی لایەنە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پێكهێناوە. سەعدی ئەحمەد پیرە،…
Total
0
Share