وەزارەتی خوێندنی باڵا: خوێندنی ئەمساڵ لەناو هۆڵەكان دەبێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، خوێندنی ئەمساڵ لەناو هۆڵەكان دەبێت بەمەرجێك دۆخی تەندروستی خراپ نەبێت و دەشڵێت، لە 1ی ئەیلول بەدواوە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەستپێدەكاتەوە.

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا پرۆسەى خوێندنى ساڵى نوێ لە زانکۆکانى کوردستان لەناو هۆڵەکانى خوێندن واتە (ناو کەمپەس) دەبێت، بەمەرجێک بارودۆخى تەندروستى بەرەو خراپى نەچێت.

ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەى بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ ساڵى نوێى خوێندن کە پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە (9/1) بەدواوە بەپێى ساڵنامەی زانکۆیی زانکۆکان، بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە، بەشێوەیەک پرۆسەى خوێندن لەناو هۆڵەکانى خوێندن دەبێت، بەمەرجێک بارودۆخى تەندروستى بەرەو خراپى نەچێت و ڕەچاوکردنى مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکانیش بكرێت.

ئەو بڕیارە ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتەكەدا بوو كە بە ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچو.

دۆخى دارایى زانکۆکان و پێداویستییەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندن یەكێكی دیكە بوو لە پرسە تاوتوێكراوەكان و تیایدا ئەنجومەنى وەزارەت جەختى کردەوە، بە هەماهەنگى لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران کارکراوە بۆ چارەسەرکردنى گرفتە داراییەکانى زانکۆکان و پڕکردنەوەى پێداویستییەکان، بۆ ئەوەى پرۆسەى خوێندن لە هەرێمى کوردستان سەرکەوتوو بێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە ساڵی خوێندنی (2020 / 2021) خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم بەشێوەی ئاوێتە بەڕێوەچوو، كە تیایدا خوێندنی تیۆری بە ئۆنلاین و خوێندنی پراكتیك لە هۆڵەكاندا بوو.

بابەتی پێشتر

سەرچاوەیەک لە دادگای سلێمانی: لاهور شێخ جەنگی و براکانی بڕیاری دەستگیرکردنیان هەیە و نەدەبوو ئازادبکرێن

بابەتی دواتر

ڕۆژئاوای كوردستان.. بەهۆی تۆببارانەوە 20 كەس كوژران و برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان هەرزان دەبێت. بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی…
Total
0
Share