پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، بانكی ناوه‌ندیی عێراق نیگه‌رانه له به‌قاچاخبردنی دۆلار له دەروازەی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه و داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە رایبگرێت.
بڕ‌یار ره‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابوری و پیشه‌سازی و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەران له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، رۆژانه بڕ‌ێكی زۆر دۆلار له خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌برێته توركیا و له‌وێشه‌وه حه‌واڵه‌ی وڵاتانی دیكه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ناجێگیریی نرخی دۆلار له عێراق.
میدیای فەرمی یەكێتی لە زاری بڕ‌یار رەشید وتیشی، “پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی پێشیراگه‌یاندین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندییمان به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كردوه و پێمان راگه‌یاندوون كه پێویسته به‌قاچاخبردنی دۆلار له خاڵی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه بۆ توركیا رابگرن و هاوكاری بانكی ناوه‌ندی بن بۆ جێگربوونی نرخی دۆلار”.
سەبارەت بە هەوڵەكانی بانكەكەش بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار ئەو پەرلەمانتارە روونیكردەوە، كاركردنی بانكی ناوه‌ندی بۆ جێگیركردنی به‌های دۆلار به دوو ئاڕ‌استه به‌رده‌وامه، كه خۆی له ئاسانكاری بۆ بازرگانان و به‌كارهێنانی سه‌كۆكان، هاوكات توندكردنه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی به قاچاخ بردنی دۆلار ده‌بینێته‌وه”.