لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە دڵنیایی دەدرێت

دەنگۆی دواخستنی مووچەی ئەو وەزارەتانەی بڕیارە سبەی وەریبگرن رەتدەكرێتەوە و سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، پارەی پێویست لەبەردەستدایە.

بەپێی خشتەی پێشتر راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، بڕیارە سبەی سێشەممە مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت، سەرۆكایەتی و توێژانە دابەشبكرێت كە تائێستا مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە ئەمڕۆ لەبارەی راگرتنی مووچەی ئەو وەزارەتانە بڵاوكرایەوە.

سەرچاوەكە، كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، وتی، “هیچ كێشەیەك لەئارادانییە، پارەی پێویست لەبەردەستدایە و سبەی وەك رۆژانی رابردوو مووچەی وەزارەت و ئەو فەرمانگانەی ماون دابەشدەكرێت”.

لە 3ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران و خشتەكەی بڵاوكردەوە و بەپێی ناوەرۆكەكەی كە چەند جارێك گۆڕانكاری تیاكرا، بڕیارە سبەی بە دابەشكردنی مووچەی پێنج وەزارەت، سێ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینانی پێشمەرگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگە بهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: تۆڕی کارەبای مەزادخانەکە و دارەسووتاوەکە نۆژەندەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌بای بەڕێوەبەرایەتییەکە به‌بڕی 101 ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی تۆڕی…
Total
0
Share