بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 201 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، زیاتر لە 201 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەگەڵئەوەشدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووەوە بۆ سەروو 153 هەزار دینار.

بانکیی ناوەندی بڕی 201 ملیۆن و 236 هەزار و 671 دۆلاری خستە بازاڕەوە، رێژەی %85ی ئەو بڕەش بۆ حەواڵەی دەرەکی رۆشتووە.

ئەو بڕە دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە نرخی بنەڕەتی فرۆشراوەکە 1305 دینارە.

لەو بڕە پارەیە 175 ملیۆن و 686 هەزار و 671 دۆلاری بۆ حەواڵەی دەرەوە رۆشتووە، بە رێژەی %85.71ی کۆی دۆلاری خراوەڕوو.

هەروەها 25 ملیۆن و 550 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە بە نۆ بانکی جیاواز.

بابەتی پێشتر

بەهۆی تەقینەوەی کلۆرەوە لە مەلەوانگەیەکی کەلار چەند ژنێک برینداربوون

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی بەروبوومی هەنجیری هەواری شار بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسان لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و، بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە نرخی…
Total
0
Share