شارەوانیی سلێمانی بەروبوومی هەنجیری هەواری شار بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەروبوومی هەنجیری ناو پاركی هەواری شار دەفرۆشێتەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی پاركی هەواری شاری سەر بە سەرۆكایەتییان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی بەروبوومی هەنجیری ناو پاركەكە، پاڵپشت بە ماددەی (29) بڕگەی دووەمی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021 لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت.

هەروەك مەرجەكانی بۆ كڕیار خستووەتەڕوو كە بریتین لە:
1- لێكردنەوە و گواستنەوەی بەرووبومەكان لەئەستۆبگرێت.
2- ئاودانی دارەكان و خزمەتكردنیان تا كۆتایی بەرهەمی هەنجیرەكان لەئەستۆبگرێت.
3- پارێزگاری لە دارەكان بكات و نەبێتە هۆی زیانگەیاندن.
4- بارمتەیەك بە بڕی (20%) لە نرخی خەمڵێنراو لێوەردەگیرێت تا كۆتایی كارەكەی، دواتر بۆی دەگەڕێنرێتەوە.

داواش لە هەر كەسێك دەكات كە ئارەزووی كڕینی بەروبومەكەی هەیە، بە زووترین كات سەردانی بەشی موڵكایەتی لە سەرۆكایەتیی شارەوانی بكات.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 201 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

راوێژكارێكی یاسایی: بڕیاری زیادكردنی كرێی كارەبا نایاساییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share