بەهۆی تەقینەوەی کلۆرەوە لە مەلەوانگەیەکی کەلار چەند ژنێک برینداربوون

کەمێک بەرلە ئێستا لە مەلەوانگەیەکی شاری کەلار بەهۆی تەقینەوەی کلۆرەوە ژمارەیەک ژن کە بۆ مەلەوانی لەو مەلەوانگەیەدا بوون تەندروستییان تێکچوو.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و بەهۆی تەقینەوەی گازی کلۆرەوە بووە.

بەپێی زانیارییەکان لەکاتی رووداوەکەدا نزیکەی 30 ژن لە مەلەوانگەکەدا بوون و ژمارەیەکیان بەهۆی هەناسەتوندییەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

تا ئێستا خاوەنی مەلەوانگەکە هیچ لێدوان و روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دەستدەكرێت بە رێكخستنەوەی بازاڕی قەیسەری و لابردنی سەرپێچییەكان لە بازاڕە میللی و شوێنە گشتییەكاندا

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، دەستدەكرێت بە رێكخستنەوەی بازاڕی قەیسەری و لابردنی سەرپێچییەكان لە بازاڕە میللی و شوێنە گشتییەكاندا. بەپێی…
Total
0
Share