تا ساڵی 2024 دۆخی گەشتە ئاسمانییەكان “ئاسایی نابنەوە”

یەكێتیی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی ڕایگەیاندووە، گەشتە ئاسمانییەكان ناگەڕێنەوە دۆخی پێش پەتای كۆرۆنا تا ساڵی 2024.

لە ڕاپۆرتێكی هۆشداریدا، یەكێتیی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم، ڕایگەیاندووە، “پەتای كۆرۆنا پیشەسازیی فڕۆكەوانیی جیهانی خستە بەردەم ئاڵەنگارییەكی گەورەوە، كە شەڕی مانەوەیان لە ساڵی 2020دا كرد”.

یەكێتییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پێشبینی ناكرێت كە قەبارەی سەرنشینەكانی هێڵە ئاسمانییەكان تا ساڵی 2024 بگەڕێنەوە ئەو دۆخەی لە ساڵی 2019دا هەبوو، ئەو زیانانەی بەر ئەو كەرتە كەوتوون تا دوای ساڵی 2021 بەردەوام دەبن”.

سەبارەت بە زیانەكانی كەرتی گەشتیاریی ئاسمانی لە جیهاندا، IATA ئەوەشی ئاشكراكردووە، داهاتی كەرتی فڕۆكەوانی لە ساڵی 2020دا بە بڕی نیو تریلیۆن دۆلار كەمی كردووە، بەراورد بە ساڵی 2019 كە داهاتی ئەو ساڵە 838 ملیار دۆلار بووە.

ئالیكساندەر دی جونیاك، بەڕێوبەری گشتی IATA ئاماژەی بەوەكردووە، “بەهۆی پەتای كۆرۆناوە خەرجییەكانی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی بەڕێژەی 45.8% كەمیكردووە، داهاتەكەشیان بەڕێژەی 60.9% دابەزیووە”.

دی جونیاك ئەوەشی ئاشكراكردووە، كۆمپانیاكانی جیهان، لە ئەمساڵدا لە هەر سەرنشینێك گواستراوەتەوە 66 دۆلار زیانیان كردووە.

بابەتی پێشتر

دالمای کچی مارادۆنا بە گریانەوە لە جێگەکەی باوکی بینەری یاری بوکا جونیۆرز بوو

بابەتی دواتر

ناردنی 320 ملیارەكە.. "ئومێد هەیە بەڵام وادەیەك نییە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share