کەشناسیی عێراق: خۆڵبارین بەردەوامدەبێت

دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، خۆڵبارین کە ئێستا ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە، ماوەی دوو بۆ سێ رۆژی دیکە بەردەوامدەبێت، کە ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییە لەم کاتەی ساڵدا”.

کەشناسیی عێراق باس لەوەشدەکات، “ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە لە سعودییەوە رووی لە عێراق کردووە کە کاریگەریی بەرچاوی لەسەر کەشوهەوای عێراق دروستکردبووم، بەڵام ئێستا کاریگەرییەکەی کەمترە”.

ئەوەش دەڵێت، “ناوچەکانی رۆژئاوای وڵات کاریگەریی زیاتری شەپۆلەکەیان لەسەرە، و لەگەڵ ئەوەشدا خێرایی با لە نێوان 30 بۆ 50 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا”.

کەشناسیی عێراق، جەختدەکاتەوە، “ئەو خۆڵبارینەی ئێستا پێویستی بە دەرکردنی راپۆرتی فریاگوزاری نییە، بەو پێیەی نەگەیشتووەتە ئاستێکی چڕ یان نیگەرانی کە رێگری لە بینینی ئاسۆیی بکات یان مەترسیی راستەوخۆ بۆ سەر کەشتیوانیی ئاسمانی یان چالاکییەکانی دەرەوە دروستبکات”.

ئەوەش باسدەکات کە رەنگە هەندێک ناوچەی باشوور کاریگەریی تۆزی سووکیان لەسەربێت، بەڵام لە ئاستێکی مەترسیداردا نا، جەختیشی لە گرنگیی بەستنی دەمامک کردەوە بەتایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشیی هەناسەدانیان هەیە، هەروەها وریایی لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەسەر رێگاوبانەکان بەهۆی خراپیی بینین.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندی: ئەوانەی هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاریان داوە دۆسییەکانیان رەوانەی دادگا دەکرێت

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە کە لەرێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە رێکاری توند بەرامبەر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر و جەختدەکاتە کە…
Total
0
Share