هاتوچۆی هەولێر: پێش کاتژمێر 4:00 پێداویستییەکانی رۆژوو شکاندن بکڕن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر کۆمەڵێک رێنمایی بۆ شۆفێران لە مانگی رەمەزاندا بڵاوکردەوە کە لە بەشێکیدا هاتووە، پێویستە پێش کاتژمێر 4:00 ی عەسر پێداویستییەکانی رۆژوو شکاندن کڕدرابن.

رێنماییەکانی هاتوچۆی هەولێر لە مانگی رەمەزاندا بریتین لە:

-پێویستە لێخوڕین بەو خێراییە بکرێت کەبەپێی هێماکانی هاتووچۆ دیاریکراوە، نەک زێدەڕۆیی بکرێت، چونکە رێگا هەمان رێگای جارانە و ئۆتۆمبێلەکەشتان هەمان ئۆتۆمبێلە، ئەوەی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندان گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە جەستەی ئێوەیە کە بەهۆی ڕۆژوبون شەکر و فشاری خوێنتان دادەبەزێت و دەبێتە هۆی بێتاقەتی، بەمەش توانای شوفێریتان کەمتر دەبێتەوە، جا ئەگەر تیژڕۆ بن ئەوەندەی تریش تواناکانتان کەمدەبێتەوە.

-پێویستە بەر لە سواربوونی ئۆتۆمبێل تەماشایەکی خۆتان بکەن وگوێ لە زمانی جەستەتان بگرن، ئەگەر هەستتان کرد کە بێتاقەتن، یان زیاد لە رادەی ئاسایی توڕەن یان خەوتان دێت، شوفێری نەکەن.

-پێویستە پێداویستیەکان رۆژوو شکاندن (پەقلاوە، ترشیات،شەربەت،خورما،هەرشتێکی تر کەپێویست بێت) بەر لەکاتژمێر4:00 ی ئێوارە کڕابێت، بۆئەوەی لەو کاتە بەدواوە کە بێتاقەتی لە لوتکەیە، تووشی ئەوەنەبن بچنە بازاڕ بۆ شت کڕین، چونکە لە گەڕانەوە تووشی دۆخێکی نالەبار دەبن و ناچار دەبن تیژڕۆیی بکەن.

-پێویستە چاوتان بە بەردەوام لەسەر رێگاو دەوروبەری بێت وچاوتان بەردەوام بێت لە گەڕان لە پیادەکان کە ئەوانیش بەهۆی بەڕۆژوبوون تەرکیزیان لەدەست دەدەن و لەوانەیە بە بێئاگایی بپەڕنەوە.

-بۆشوفێرانی بارهەڵگروتاکسیەکانی هێڵی دەرەوە، پێویستە هەر لە پاش نوێژی تەراویح بخەون، ئەگەر بەنیاز بن لە پاش نوێژی بەیانی دەربچن بۆ سەر کارەکانیان، نابێت تاکو پارشێو بەخەبەربن و لەدوای نوێژی بەیانی بچنە سەرکار،چونکە لەو حاڵەتە خەوەکانیان لە پشتی ستێرنی ئۆتۆمبێلەکان تەواو دەکەن، بەمەش تووشی رووداو و کارەسات دەبنەوە.

-پێویستە زۆر بەئاگاییەوە لەیەکتربڕەکان نزیکببنەوە تەنانەت ئەگەر رێگایەکان چۆڵیش بن، چونکە مەترسیدارترین شوێن لەشەقامەکان یەکتر بڕەکانە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوتی لە هەولێر لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوت…
زیاتر ببینە

كارەبای سلێمانی: تۆڕێكی رووناكیی مۆدێرن بۆ بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب دانراوە

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆڕێكی رووناكیی مۆدێرن بۆ بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب دانراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای…
Total
0
Share