بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەڕێوەبچێت

سەرۆکى یەکێتى رایدەگەیەنێت، هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراف لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەڕێوەبچێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی سیاسی و ئەمنی و ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و، جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی هەموو ئەو کێشانە کرایەوە کە هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و تۆماس سیلەر جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا کردەوە و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان بە پێویستزانی.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، “هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنەکە لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەڕێوەبچێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێڵگە پەلەوەرییەكان كارگەكانی عەلەف بە هۆكاری زیان لە كەرتەكەیان ناودەبات

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەڵێت، سەرەڕای هەرزانبوونی هەموو ئەو پێداویستییانەی لە دروستکردنی عەلەفدا بەکاردێت، بەڵام خاوەن کارگەکانی عەلەف…
Total
0
Share