یانەى ڕیاڵ مەدرید پێکانی میلیتاوی ڕاگەیاند و وەرزەکە بۆی کۆتایی هات.
دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆی، دەرکەوت میلیتاو پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی هەیە.
بەوەش پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەر گەریی هەیە.
میلیتاو لانی کەم 8 مانگ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە، بەوەش وەرزەکە بۆی کۆتایی هات.
ئەمە دووەم یاریزانی ڕیاڵە کە ئەم وەرزە ناتوانن یاریی بکەن، یەکەمیان کۆرتواى گۆڵچی و ئەمەش میلیتاو