“ئێستا” هۆکارەکەی ئاشکرادەکات
ئاوات شێخ جەناب وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەستبەکاربوو

ئاوات شێخ جەناب

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بە وەکالەت دەستبەکاربووە، ئێستاش ئاشکرایدەکات کوێستان محەمەد لە داهاتوودا دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، “ئاوات شێخ جەناب وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی دەستبەکاربووە و لە کۆبوونەوەیەکەدا لەگەڵ راوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتیی وەزارەتەکەدا باسی لە  زوو رایی کردنی مامەڵەی ھاوڵاتییان کرد و  ئەو ماوەیەی کە دەست بەکارە ھیوای خواست ھەموو تواناکان بخەنە گەڕ بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتییان”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە دەستبەکاربوونەکەی ئاوات شێخ جەناب لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەتە و بەهۆی گەشتکردنی کوێستان محەمەدەوەیە بۆ دەرەوەی وڵات، کە پێدەچێت دوو هەفتەیەک یان زیاتری کات بوێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکەی کوێستان محەمەد دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ پڕۆژه‌‌ی گه‌‌شتیاری له‌‌ دوكان جێبه‌‌جێده‌‌كرێن

قوباد تاڵه‌بانی جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، لەمیانەی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لەگەڵ وەبەرهێنان بڕیاریدا، كارئاسانی ته‌واو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بكرێت…
Total
0
Share