(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید سێ خاڵی له‌ ئیشبیلیه‌ داماڵی و له‌ لوتکه‌دا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 15ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای خۆیدا‌ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیشبیلیه‌ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ئیشبیلیه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی مه‌درید کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی یانه‌ی شاهانه‌ له‌ خوله‌که‌کانی 32، 87 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌ و ڤینیسیۆز جونیۆره‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ئیشبیلیه‌ش له‌ خوله‌کی 12 له‌لایه‌ن ڕافائێل میره‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی شاهانه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 33 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ئیشبیلیه‌ به‌ 28 خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی چواره‌م دابه‌زی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و کله‌ب بروج گه‌یشتنه‌ (16) و ئه‌تله‌تیکۆ یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ناپۆلی چواره‌م بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد و ئه‌تله‌تیکۆ…
Total
0
Share