ئالێگری چاوەڕێی بڕیاری بەڕێوبەرانی پاریس و چێڵسی دەکات

ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی میلان و یوڤانتۆس، نزیکبووەتەوە لە گەڕانەوە بۆ ناو یاریگاکان و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی بەڕێوبەرانی یانەی پاریس سانت جێرمانە.

ڕۆژنامەی “ئیل ژۆرناڵ”ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی لە حەوت ڕوبەڕوبوونەوەی سەرەتای وەرزی خولی پلە یەکی فەرەنسا پاریس سانت جێرمان دوو دۆڕاندنی تۆمارکرد، لە خولی یانە پاڵەوانەکانیش بەرانبەر مانچستەر یونایتد بەهەمان شێوە شکستیانهێنا، لە ئێستادا بەڕێوبەرانی پاریس لەگەڵ ناسڕ خلێفی خاوەنی یانە تاووتوێی بڕیاری دوورخستنەوەی تۆماس توخێلی ڕاهێنەر دەکەن.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئالێگری پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی تۆماس توخێل، بەڵام تاکە پاڵێوراو نییە و بەڕێوبەرانی یانە فەرەنسیەکە لەگەڵ تیاگۆ مۆتای ئەستێرەی پێشوو و ڕاهێنەری تیپی لاوان بەهەمان شێوە گفتوگۆیان ئەنجامداوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی کۆتیدیانۆ سپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەژێر سەرپەرشتی فرانک لامپارد چاودێری بارودۆخی یانەکەیان دەکەن، لە هەمان کاتدا لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری دەستیان بە دانوستاندن کردووە، ئەگەر بێتو لە داهاتوودا ئەنجامەکانی چڵسی باشتر نەبێت، ڕەنگە بڕیاری دوورخستنەوەی لامپارد بدرێت و ئالێگری جێگەی بگرێتەوە.

ئالێگری لە وەرزی 2003/2004وە دەستی بە کاری ڕاهێنانکردووە و ئەزموونێکی زۆری کۆکردووەتەوە، ڕاهێنەری یانەکانی ئایلانێس و سپال و گرۆسیتۆ و ساسولۆ و کالیەری و میلان و یوڤانتۆس بووە، هاوینی 2019 لە پۆستی ڕاهێنەری بیانکۆنێری دوورخرایەوە، تاوەکو ئێستا بێکارە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە نەکردووە.

بابەتی پێشتر

دوای (15) ڕۆژ کریستیانۆ دەتوانێت بەرانبەر بەرشلۆنە بەشداریبکات؟

بابەتی دواتر

ئۆباما و ترەمپ هێرش دەکەنە سەر یەکتر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لازیۆ و زینیت یه‌کسانبوون و یونایتد له‌ تورکیا ده‌ستبه‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه‌

  ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر…
Total
0
Share