چێڵسی گورزێکی دووانەیی بە 105 ملیۆن دەوەشێنێت

بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی هەوڵەکانیان بۆ واژۆ کردنی دوو گرێبەستی گەورە چڕ کردووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە هەر دوو گرێبەستەکە ئاشکرا بکرێن.

ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، ئیدارەی چێڵسی بەرامبەر بە 55 ملیۆن پاوەند سەرکەوتوو بووە لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی ڕافینیا لە یانەی لیدز یونایتدەوە.

یەکێکی دیکە لە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی ڕەحیم ستێرلینگە، بۆ ئەو یاریزانەش بڕی 50 ملیۆن پاوەند وەک ئۆفەری سەرەتایی پێشکەشی یانەی مانچستەر سیتی دەکەن، چاوەڕوانکراویشە گرێبەستەکە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، تۆد بۆیلی خاوەنی نوێی چێڵسی جگە لەو دوو یاریزانە، هەوڵ دەدات لە هێڵی بەرگری شوێنگرەوە بۆ ڕودیگێر و کریستنسن دابین بکات، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەکانی خستووەتە سەر ماتیاس دی لێخت لە یوڤانتۆس و خالیدۆ کۆلیبالی لە یانەی ناپۆلی.

بابەتی پێشتر

كارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

جۆنسن: ئەگەر پوتین ژن بووایە خاكی ئۆكرانیای داگیرنەدەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیبایۆس و مێندی گەڕانەوە

هەردوو یاریزان سیبایۆس و مێندی گەڕانەوە مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەى ڕیاڵ مەدرید. هەردوو یاریزانەکە پێشتر بەهۆی پێکانەوە لە…
Total
0
Share