“مۆرینیۆ هاوڕێمە و دوای ڕۆیشتن هەرگیز لەگەڵ گواردیۆلا قسەمان نەکردەوە”

سیسک فابریگاس مۆرینیۆ وه‌ک هاوڕێی خۆی له‌قه‌ڵه‌مده‌دات

سیسک فابریگاس، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ژیانی وەرزشییدا لەگەڵ هەردوو ڕاهێنەر، پیپ گواردیۆلا و جوزێ مۆرینیۆ یاریکردووە، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆچوونی خۆی لەبارەی هەردوو ڕاهێنەرەکەوە ئاشکرادەکات.

یاریزانە ئیسپانییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕاشکاوی و بەبێ شاردنەوەی ڕاستییەکان بۆچوونی خۆی لەبارەی هەردوو ڕاهێنەر، گواردیۆلا و مۆرینیۆ ئاشکرادەکات و بە کەناڵی “تۆت کۆستا” ڕادەگەیەنێت، ” مۆرینیۆ زۆرترین کاریگەری لەسەرم دروستکرد بۆ بەجێهێشتنی بارسا و پەیوەندیکردن بە یانەی چێڵسی، پێیوتم ئەو کاتەی لە چێڵسی بووە و من لە ئارسیناڵ، ئەو کاتەی لە ڕیاڵ بووە و من لە بارسا سەرنجی لەسەر تواناکانم بووە و پێم سەرسامبووە، لەبارەی پڕۆژەکەیەوە زانیاریپێدام و منیش وەک پڕۆفیشناڵێک داواکارییەکەیم قبوڵکرد و پەیوەندیم پێوەکرد، ئەو وەک هاوڕێیەکە و لە قورسترین ساتەکانی ژیانمدا یارمەتیدەرم بوو، ڕەنگە لەژێر سەرپەرشتی ئەم ڕاهێنەرەدا باشترین وەرزەکانی ژیانم بەڕێکردبێت”.

هەروەها لەبارەی گواردیۆلاوە دەڵێت، ” لەو ساتەوە بەرشلۆنەم بەجێهێشتووە لەگەڵ گواردیۆلا قسەمان نەکردووەتەوە، شتانێک لە بارسا ڕوویاندا و نامەوێت لەبارەیانەوە قسە بکەم، لە سەرەتاوە گواردیۆلا نمونەی ژیانم بوو، لێیەوە زۆر فێربووم، وەک ڕاهێنەر و وەک یاریزان بەهەمان شێوە”.

لە کۆتاییشدا ئاماژە بە مێسی دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، زۆری پێشکەشی بەرشلۆنە کردووە و لەوە زیاتری لێداواناکرێت.

سیسک دەڵێت، ” دەبێت سوپاسی خودا بکەم کە لە یانەی بەرشلۆنە یاریدەکات، لە سێ ساڵی یاریکردنم بۆ بەرشلۆنە زۆرم بینی هەوڵیاندا ئازاری بدەن، وەک هاندەرێکی یانە خۆشحاڵم سەرکەوتوبوو بەسەر هەموو ئاستەنگییەکاندا”.

سیسکی تەمەن 33 ساڵ لە ئێستادا بۆ یانەی مۆناکۆی فەرەنسی یاریدەکات و هەستدەکات، هێشتا لە توانایدایە زیاتر و زیاتر پێشکەشی یانە فەرەنسییەکە بکات.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ: 60 هەزار زیندانی لە زیندان و ناوەندەکانی چاکسازیدان لە عێراق

بابەتی دواتر

ئالابا له‌ ڕووی تاکتیکیه‌وه‌ بۆ لیڤەرپوڵ گونجاوە؟ ئیمیڵ هیسکی وەڵامدەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینگلته‌را گه‌یشته‌ مۆندیال و سویسرا ئیتاڵیای ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی نۆیه‌مدا،…
Total
0
Share