لەمڕۆوە قەدەغەی سەر تێلیگرام لە عێراق هەڵدەگیرێت

وەزارەتی پەیوەندیییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەمڕۆوە قەدەغەی سەر ئەپلیكەیشنی تێلیگرام هەڵدەگرێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كە بڕیاری قەدەغەی سەر تێلیگرام لە عێراق لە رۆژی یەكشەممەوە هەڵدەگیرێت، لەسەر رێنوێنیی سەرۆك وەزیران و، لەدوای وەڵامدانەوەی كۆمپانیای خاوەنداری بۆ داواكارییەكانی لایەنە ئەمنییەكان بە ئاشكراكردنی ئەو لایەنە دزەی بە زانیارییەكانی هاوڵاتیان كردووە.

دووپاتیشیكردەوە كە دژ بە ئازادیی رادەربڕین نییە، بەڵكو جەختدەكاتەوە لەسەر گرنگیی پابەندبوونی كۆمپانیاكانی خاوەن تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە رێزگرتن لە یاساكانی وڵات، ئاسایش و زانیاریی بەكارهێنەرانیان.

یەكشەممەی رابردوو وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق بڕیاریدا تێلیگرام لە وڵاتدا رابگرێت، بەهۆی وەك ئەوەی ناوینابوو “كاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی” و دزەپێكردنی زانیاریی بەكارهێنەران.

بابەتی پێشتر

بە وێنە.. رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی ماتۆڕسوارێكی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

کۆرۆنا دەگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share