کۆرۆنا دەگەڕێتەوە

لەگەڵ ئەوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێک بوو حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەرەو کەمبوونەوە چووبوو و رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش کۆتاییهاتنی راگەیاندبوو، لە ئێستادا شەپۆلێکی نوێی لە ئەوروپا بڵاوبووەوەتەوە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بڵاویکردەوە، “لە ماوەی یەک مانگدا لە 10ی تەمموز تا 6 ی ئاب، رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 80% بەرزبووەتەوە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە نیوملیۆن حاڵەت تۆمارکراوە.
حاڵەتە نوێیەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە فەرەنسا و ئەمریکا و بەریتانیا و هندستان وژاپۆن تۆمارکراون.

بەپێی داتاکانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی فەرەنسا لە نێوان 31 ی تەمموز تا 6 ی ئاب حاڵەتەکانی تووشبوون بە هەفتەیەک پێشتر 31% بەرزبووەتەوە و 920 حاڵەت تۆمارکراون.

ئاژانسی تەندروستیی گشتیی ئاشکرایدەکات، تا ئێستا ژمارەکان لە ئاستی ئاساییدان، ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا هەفتاتە چوار هەزار حاڵەت تۆمارکرابوون.

 

بابەتی پێشتر

لەمڕۆوە قەدەغەی سەر تێلیگرام لە عێراق هەڵدەگیرێت

بابەتی دواتر

راستەوخۆ لەدوای لەخەوهەستان قاوە مەخۆرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share