وەزیری خوێندنی باڵا: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پرسی دابەشنەکردنی مووچە نەخراوەتە دەنگدانەوە

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران پرسی دابەشکردنی مووچە نەخراوەتە دەنگدانەوە تا وەزیرەکان دەنگی پێبدەن یان رەتیبکەنەوە.

د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بەهیچ شێوەیەک دەنگمان نەداوە بە دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەران و لە راستیدا ئەو بابەتە بە هیچ شێوەیەک نەخراوەتە دەنگدانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین مووچەخورانی هەرێمی کوردستان مووچەی خۆیان وەربگرن، بەڵام وردەکاریی تەکنیکی بابەتەکە زیاتر لە لای وەزارەتی داراییە و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆچارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانە لەو گرژیانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی لاجـ.ـان روویانداوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجـ.ـان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی…
Total
0
Share