بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕەكاندا زیاتر دابەزی و یەك كارتۆن هێلكە بە 48 بۆ 50 هەزار دینارە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەك كارتۆن هێلكە لە بازاڕەكاندا بە 48 هەزار دینار بۆ 50 هەزار دینارە و بە بەراورد بە ماوەكانی رابردوو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و پێشتر یەك كارتۆن هێلكە بە 60 هەزار دیناربووە.
ئاشكراشیكرد، دابەزینی نرخەكەشی بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆوەیە و لەم وەرزە خواست لەسەر بەرهەمی هێلكە كەمە.