تەندروستیی کۆیە: 14 منداڵ لە رۆژانی جەژندا لەدایکبوون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا هەشت کوڕ و شەش کچ لەدایکبوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوە کرد. ”لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 منداڵ لە سنووری قەزای کۆیە لە بەشی ژنان و لەدایکبوونی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید لەدایکبوون”.

دەشڵێت، ”لەو ژمارەیەش هەشت منداڵیان کوڕن و شەش منداڵەکەی دیکەشی کچن، هاوکات 5 منداڵ بەنەشتەرگەری و 9 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایکبوون و 22 نەخۆشیش سەردانی بەشی ژنان و لەدایکبوونیان کردوە و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەوسەردەمە تێپەڕی لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو سەردەمە تێپەڕی كەسێك یان لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك…
Total
0
Share