پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی خۆكوشتن و كوشتنی ئافرەتان دەكات

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی تاوانەکانی کوشتن و كوشتنی ئافرەتان و خۆکوشتن و چەند پرسێکی دیکە دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی سێشەممە كاتژمێر 11:00 پێشنیوەڕۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و سێ تەوەری سەرەکی كارنامەی دانیشتنەكەی دەبێت.

باسیلەوەشكردووە، “بڕگەی یەكەمی كارنامەی دانیشتنەكە، “خستنەڕووی بیرۆکەی پەرلەمانتار عەبدولستار مەجید دەبێت، پەیوەست بە دۆزینەوەی هەلی کار لە ڕێگەی بەگەڕخستنەوەی کارگەکان”.

هەر لە دانیشتنەكەدا پەرلەمان، “گفتوگۆ لەبارەی دیاردەی تاوانەکانی کوشتن بەگشتی و کوشتنی ئافرەت و خۆکوشتن بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكات”.

بڕگەی سێیەمی كارنامەی دانیشتنەكەش، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەویيانەی، کە لە سنوری شارەوانییەکان زیادەڕۆییان لەسەرکراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی: پێنج ملیار دینار بۆ سەوزاییەکانی شاری سلێمانی تەرخاندەکرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share