رۆژێكی پشوو لە خوێندنگەكان لادەبرێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە بۆ دانانی پشووی رۆژانی شەممە لە ناوەندەكانی خوێندن، پشووی رۆژانی پێنجشەممە لە خوێندنگەی ئێواراندا نامێنێت و لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن تەنها رۆژانی شەممە پشوو دەبێت.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو خوێندنگەیانەی كە دەوامیان ئێواران بووە پێشتر رۆژانی پێنجشەممە پشوویان هەبووە، دوای بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە پشووی رۆژانی شەممەی لە ناوەندەكانی خوێندن داناوە پشووی رۆژانی پێنجشەممەیان نامێنێت و پێویستە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن تەنها رۆژانی شەممە پشوویان هەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت بەپێی ئەو میكانیزمەی دانراوە رۆژانی شەممە لە ناوەندەكانی خوێندن پشووە و بەشە وانەكان كە دادەنرێن وەك خۆی تەواوبكرێن و ئەگەر خوێندنگەی ئێواران لە هەفتەیەكدا دوو رۆژ پشووی هەبێت ناتوانرێت بەشە وانەی پێویست بڵێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولرەحمان موهەندیس: بزوتنەوەی جەماوەری دەبێت لە كاتی پێویستدا هەڵوێستی هەبێت

ئەندامێكی پێشووی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەر بزوتنەوەیەكی جەماوەری لەكاتی پێویستدا دەبێت هەڵوێستی هەبێت نەك لەگەڵ دەسەڵات ڕێكبكەوێت…
Total
0
Share