كێشەی پرۆژەی ئاوی دوكان-سلێمانی چارەسەركرا

بگۆڕی پڕۆژەی ئاوی سلێمانی سووتا و دوای 12 كاتژمێر چاككرایەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت، بەهۆیەوە دابەشكردنی ئاو گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

دوای سووتانی بگۆڕ (محاویلە)ی سەرەکیی پڕۆژەی ئاوی دوکان-سلێمانی هێڵی دوو، وێستگەی تاسڵوجە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەڵێت، كارمەندانی پرۆژەكە دوای زیاتر لە 12 كاتژمێر كاركردنی بەردەوام تیایدا، كێشەكەیان چارەسەركرد.

دەشڵێت، بەهۆی گرفتەكەوە گۆڕانکاری لە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی و دەوروبەری دەبێت.

بابەتی پێشتر

نووسەر و مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

پلاسخارت: بەمزووانە گەنجان عێراق بەڕێوەدەبەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: دەباشان و سەرۆكی یەكێتیی بەرگی یەكلاكردنەوە و سەنگی سیاسی و دبلۆماسیەتی كردووەتەوە بە بەر باڵای سلێمانیدا

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاکار وتارێکی لەبارەی گرنگیی هاتنی مەسعود پزیشکیان بۆ سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،”ئەو راستییەی دایەوە…
Total
0
Share