پارێزگاری كەركوك داوایەكی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

پارێزگاری كەركوك داوا لە هاوڵاتیانی شارەكە دەكات لە رۆژانی سەرژمێریدا بگەڕێنەوە و لە ماڵەكانی خۆیاندا بن و چونكە ئەمە بۆ خۆیان و مافەكانیانە.

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سەرژمێری لە كەركوك تەئكیدمان لەوە كردەوە كە خانەوادەكان لەماڵەوە بمێننەوە لەپێناو ئەوە سەرژمێری ئەنجامبدرێت”.

پارێزگاری كەركوك ئاماژەی بەوەشدا، “بڕیاریشە لە سەرتاسەری عێراق پشووی رەسمی بێت و قەدەغەی هاتوچۆش رابگەیەندرێت، هەروەها داوادەكەم ئەوانەی لە كەركوك نین بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، چونكە سەرژمێری بۆ ئێوەیە و با بێبەش نەبن لە مافەكانتان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: وەزارەتی دارایی گرێدراوە بە ژیانی خەڵكەوە و ناچم كێشە بۆ ژیانی خەڵك دروستبكەم

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی رادەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە، بەڵام دەست لەكاركێشانەوەی ناكاتە ئەوەی…
Total
0
Share