رێگای سلێمانی – گەرمیان داخرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ماوەی نیو كاتژمێرە بەهۆی پەككەوتنی بارهەڵگرێك كە “مقەستی كردووە” ڕێگای سەر چیای بەرانان لە دەربەندیخان داخراوە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردووە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەهۆی پەككەوتنی بارهەڵگرەكەوە ڕێگای سەرەكیی سلێمانی – گەرمیان داخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر: بەعـ.ـسی هەیە لە سنووری پارتی بە پلەی باڵا خانەنشین کراوە

سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر رایدەگەیەنێت، هەبووە رۆژانێک بەعسی بووە، بەڵام بە بڕیاری پارتی بە پلەی باڵا خانەنشین…
Total
0
Share