نووسەر و مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی كۆچی دواییكرد

عەبدولكەریم شێخانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نووسەر و وەرگێڕ، مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی كۆچی دواییكرد.

عەبدولکەریم شێخانی ساڵی 1933 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیە تەواوکردووە، ساڵی 1952 بۆ تەواوکردنی خوێندنی قۆناغی ئامادەیی چووەتە هەولێر، ساڵی 1953 بۆ تەواو کردنی خولی پەروەردەیی چووەتە بەغداد. یەکەم دامەزراندنی وەک مامۆستا لە گوندێکی گەرمیان بووە.

حەزی بۆ خوێندنەوە بە (گۆڤاری گەلاوێژ) دەستپێكردووە، توانای نووسین و وەرگێڕانی بە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی هەبووە.

دوای رێککەوتننامەی 11ی ئازاری 1970 بەشدارییەکی کارای لە وەرگێڕانی کتێبەکانی خوێندنگا ناوەندی و ئامادەییەکاندا کردووە، چەندین نووسینی هەمەجۆری لە گۆڤار و رۆژنامە کوردییەکاندا بڵاوکردوەتەوە وەک چیرۆک، بابەتی زمانەوانی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری. رۆمانەکەی نیکۆس کازانتزاکی (الاخوة العداء)ی کردووە بە کوردی و بەناوی (براکوژی) بڵاویکردوەتەوە.

بابەتی پێشتر

تێلیگرام هەماهەنگی لەگەڵ عێراق دەكات

بابەتی دواتر

كێشەی پرۆژەی ئاوی دوكان-سلێمانی چارەسەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share