بارانبارین رێگای سەرەكی گەرمیان-سلێمانی دادەخات

بەهۆی زۆری بارانەوە، رێگای سەرەكی نێوان گەرمیان و سلێمانی داخرا و هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێران دەكات، رێگاكانی دیكە بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بەهۆی باران بارینەوە لەئێستادا رێگای سەر شاخی بەرانان گیراوە و رێگا بۆ هاتوچۆی هیچ ئۆتۆمبێلێک نەماوە.

بەڕێوەبەرێتییەكە داوا لە شۆفێران دەكات رێگای ناوتاق یان رێگاکانی قەرەداغ بەکاربهێنن تا چارەسەری گرفتەکە دەکەن.

روونیشیدەكاتەوە، تیمەكانیان لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان.

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارین بەشێك لە شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەكی نوێ: چڕیی سپێرمی پیاوان لە سەرتاسەری جیهاندا دابەزیووە

بابەتی دواتر

بەھۆی تەقینی پەمپێكی سپراوە پێنج كرێكاری ژینگەپارێز برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئەشکەنجە دانپێدانانیان پێکراوە‏
زیندانیانی شیلادزێ: یەكلانەكرێینەوە تا مردن لە مانگرتن بەردەوامدەبین

پێنج لە زیندانیانی بادینان کە خەڵکی شیلادزێن ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی دۆخیان و دانپێدانانەکانیان بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بە دانپێدانانی ژێر ئەشکەنجە…
Total
0
Share