وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردن ئەنجامدرا

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، لیوای ١٨ی پیادە لە ژێر سەرپەرشتیی میحوەری 6 ی هێزەكانی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵ كردنیان لە بناری چیای قەرەچوغ ئەنجام دا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوای 18ـی پیادە لەژێر سەرپەرشتیی میحوەری 6ی هێزەكانی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنیان لە بناری چیای قەرەچوغ ئەنجام دا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكە لە سنووری ئەو گوندانە بوون كە دەكەونە بناری چیای قەرەچوغ، مەبەست لێی كێوماڵكردن و پاككردنەوەی ناوچەكە بوو لە تیرۆریستانی داعش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی پارێزگاكان دەتوانن مۆڵه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بە شۆفێران بدەن

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ساڵى نوێوه‌ مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە ‏بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان دەردێت بە شۆفێران.‏ عه‌قید بەختیار…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە: ناتوانین دەستوەردان لەکاری دادگاکان بکەین

ئەنجومەنی وەزیرانی هەێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دادگاکان سەربەخۆن و حکومەت بە هیچ شێوەیەک…
Total
0
Share