تێلیگرام هەماهەنگی لەگەڵ عێراق دەكات

بەرپرسانی كۆمپانیای تێلیگرام دەستیانكردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق دەربارەی دزەپێكردن و ئاسایشی زانیاری، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی حكومیی عێراقی ئاشكرایكرد.

بەپێی سەرچاوەكە، بەرپرسانی حكومەتی عێراق پەیوەندییەكان بە بەرپرسای كۆمپانیای تێلیگرام-ەوە كردووە دەربارەی زانیاریی هاوڵاتییانی عێراق كە ئەپلیكەیشنەكە دزە پێكردوون.

ئەوەشی وت، “هەردوولا دەستیان بە هەماهەنگی كردووە دەربارەی پاراستنی زانیارییە عێراقییەكان”، بەبێ ئەوەی جۆری هەماهەنگییەكە روونبكاتەوە.

یەكشەممەی رابردوو وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق بڕیاریدا تێلیگرام لە وڵاتدا رابگرێت، بەهۆی وەك ئەوەی ناوینابوو “كاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.…
Total
0
Share