دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆمەدرید دەڵێت ئامانجی وەرزی نوێ بەدەستهێنانی زۆرترین ناسناوە.
سیمیۆنی دەڵێت تیپەکەمان بەهێزکردۆتەوە و ئێستا خاوەنی پێکهاتەیەکی تۆکمەین.
دەشڵێت ئامانجمان ئەوەیە لە وەرزی نوێدا زۆرترین ناسناو ببەینەوە.
دیگۆ سیمیۆنی دەڵێت باشترین یاریکردن ئەوەیە بیبەیتەوە، ئیتر هەرچۆنێک بێت گرنگ نییە گرنگ ئەوەیە سێ خاڵ بەدەستبهێنیت.