مۆرینیۆ دەبێتە فریادڕەسی بەڕازیل؟

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی بۆ پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل کاندیدکردووە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل سەرقاڵی دانوستاندنە لەگەڵ چەند ڕاهێنەرێک بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری “سێلیساو”، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە ڕێککەوتن لەگەڵ کەسدا نەکراوە.

بەڕازیلییەکان دەیانەوێت بەپەلە دۆسییەی ڕاهێنەر یەکلایی بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتیی ئیتاڵی قسەیانکردووە و نەگەیشتوون بە دەرەنجامێکی ئەرێنی، لەلایەکی دیکەوە پەیوەندییان بە خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی جوزێ مۆرینیۆوە کردووە.

مۆرینیۆ پۆرتوگالییە و بەڕازیلییەکانیش بە پۆرتوگالی قسە دەکەن، ئەوەش خاڵێکی ئەرێنییە، هەروەها پەیوەندی ڕاهێنەرەکەی ڕۆما لەگەڵ یاریزانە بەڕزایلییەکاندا بەهێزە.

دوای مۆندیالی قەتەری 2022، ئەدینۆر لیۆناردۆی ناسراو بە “تیتی” دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی ڕاهێنەری بەڕازیل ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستاش هیچ کەسێک جێگەی نەگرتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

هونەرمەندان ستایشی بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن

بابەتی دواتر

"سوپەر باڵۆن دۆر" چییە، مێسی شایستەی ئەو خەڵاتەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share