پەرلەمانتارێك: دوای رێنماییەكانی بودجە هەرێم پابەندبێت بودجە و مووچەی بۆ رەوانەدەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانی یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمی، ئەگەر هەرێم پابەندی یاسای بودجە بێت ئەوا مووچە و بودجەی بۆ لەمەوبەدوا بۆ رەوانە دەكرێت.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی دووشەممە، رێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەوە بڵاوكراوەیەوە، دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتەكانی پلاندانان و داراییەوە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت وردبینی تێداكراوە و بەو پێیەش بێت بودجە بە شێوازێكی كردارەكی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

راشیگەیاند، ناردنی پشكی هەرێم تەنها پەیوەست نەبووە بە رێنماییەكان، بەڵكو پەیوەست بووە بە داهاتی ناوخۆ و پاكتاوە داراییەكان.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە ئەگەر هەرێم پابەندی یاسای بودجە بێت ئەوا تەواوی بڕگەكانی یاساكە جێبەجێدەكرێت و پشكی هەرێم تایبەت بە بودجە و مووچەی بۆ رەوانەدەكرێت.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش برینداربوون

بابەتی دواتر

سوودەکانی ئاو خواردنەوە راستەوخۆ دوای لەخەو هەستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share