لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی- چەمچەماڵ دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای سلێمانی – چەمچەماڵ دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی تر برینداربوون.

تائێستا وردەكاریی رووداوەكە بڵاونەكراوەتەوە و تیمە فریاگوزارییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی عێراق زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات و…
Total
0
Share