‎بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێك لە دەریاچەی دەربەندیخان گەنجێك گیانی لەدەستدا

لە نێو دەریاچەی دەربەندیخان، لە ئەنجامی وەرگەڕانی بەلەمێك كە خێزانێكی چوار كەسی تێدابووە، گەنجێك گیانی لەدەستدا.

‎كەیوان ئەحمەد، بەڕێوبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ‎ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دەربەندیخان لە نزیك ناوچەی گەشتیاری شەمێران، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێك كە خێزانێكی چوار كەسی بە ڕەگەز عەرەبی تێدا بووە، گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ خنكا.

وتیشی، “تائێستا تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام سەرنیشینەكانی دیكەی بەلەمەكە لەلایەن ماسیگرەكانی نێو دەریاچەكەوە ڕزگاركراون”.

‎بەڕێوبەری بەرگریی شارستانی باسی لەوەشكرد، ئەو بەلەمەی وەرگەڕاوە لە بنەڕەتدا تایبەتە بە ماسیگرتن نەك گەشتیاری، هەربۆیە لەسەر ئەو ڕوداوە خاوەنی بەلەمەكە دەستگیركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: كەسێك بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە، هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە كەسێكیان بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە،هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەكانی‌…
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایان: پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دژی واقعی کۆمەڵگایە

یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، پڕۆژە یاساکە دژی…
زیاتر ببینە

لەبارەی دابەشكردنی زەوییەوە دڵنیایی بە فەرمانبەران دەدرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەیەكدا خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تاوتوێكرا كە فەرمانبەرانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی لە…
Total
0
Share