مێسی چی ئینتەرمەیامی گۆڕیوە؟

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ڕابەرایەتی ئینتەرمەیامی کرد بۆ گەیشتن بە قۆناغی هەشتی لیگا کەپ.

لە قۆناغی هەشتدا ئینتەرمەیامی بەرامبەر یانەى شارلۆت یاریی دەکات.

گرنگەکە ئەوەیە کە لە یاریگاى خۆیدا یارییەکە ئەنجام دەدات.

مێسی بە چوار یاریی ژمارەى گۆڵەکانی لەگەڵ ئینتەرمەیامی گەیاندە 7 گۆڵ، بەوەش بووە چوارەم گۆڵکاری مێژووی یانەى ئینتەرمەیامی.

گۆڵکاری مێژووی ئینتەرمەیامی هیگواینی ئەرجەنتینییە کە ئەو 29 گۆڵی تۆمارکردووە.

لەوکاتەوەى مێسی پەیوەندی بە ئینتەرمەیانییەوە کردووە، چوار یارییان کردووە سەرجەمیان بردۆتەوە.

7 گۆڵی کردووە یەک گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

نێیمار لە نێوان مانەوە و گەڕانەوەدا

بابەتی دواتر

کایل ۆلکەر بڕیاریدا لە مانچستەر سیتی بمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share