کێ لەناو هاوکێشەی کڕینی ڕامۆسدا ماوە؟

سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی و پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپییەوە داواکراوە.

ڕۆژنامەکانی بێلد سپۆرت و “as” لە ئەڵمانیا و ئیسپانیاوە ئاشکرایانکردووە، لێپرسراوی کارەکانی سێرجیۆ ڕامۆس لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلان دانوستاندنی کردووە، داواکاری بڕی 15 ملیۆن یورۆ موچەی ساڵانە و 20 ملیۆن پاداشتیکردووە.

داواکاریی زۆری بەرگریکارەکە هەندێک لە یانەکانی لە هاوکێشەی گواستنەوەی دوورخستووەتەوە، ئەو یانانەش کە کشاونەتەوە مانچستەر سیتی و یونایتد و بایرن میونشن بوون.

لە بەرامبەردا یانەی ئەی سی میلان هەڵوێستێکی ڕوونی نەبووە، جگە لە یانەی پاریس سان جێرمان کە خوازیارێکی بەهێزە لە کۆتا جموجۆڵدا یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیوەندییان بە لێپرسراوی کارەکانییەوە کردووە و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ وەرزی نوێ لە پێکهاتەکەیاندا جێگەی بکەنەوە.

ڕامۆس دوای 16 ساڵ یاریکردن بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ ئیدارەی یانەی شاهانە بەرێککەوتن نەگەیشت و پەیوەندی نێوان دوو جەمسەرەکە لە 30ی حوزەیران (ئەم مانگە) کۆتاییدێت و ناوبراو دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بابەتی پێشتر

ڕۆما دەستبەرداری سپینازۆلا دەبێت؟

بابەتی دواتر

سەرۆکی تۆتنهام تووشی قەیرانی ڕاهێنەر بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share