هیچ هێرشبەرێک لە بنزیمە باشتر نییە تەنها کریستیانۆ نەبێت

کەریم بنزیمە لە ڕیاڵ مەدرید بەشداری هەردوو پڕۆسەی تۆمارکردن و ڕەخساندنی گۆڵدەکات

یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنێکی دیکەی بەرانبەر یانەی ئیبار تۆمارکرد و هێرشبەری فەرەنسی، کەریم بنزیمە بە تۆمارکردنی گۆڵێک بەشداری لە سەرخستنی یانەکەیدا کرد.

بنزیمە لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە، لە چالاکییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا گۆڵکاری یانەی شاهانەی مەدریدە، هەروەها پلەی دووەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی لالیگای بە حەوت گۆڵەوە گرتووە.

بەرانبەر ئیبار، هێرشبەرەکەی فەرەنسا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەم گۆڵەش توانی ڕیکۆردێکی ناوازە لە مێژووی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید تۆماربکات.

تۆڕی ئۆپتا بۆ داتا و ئامارەکان بڵاویکردووەتەوە، کە تۆمارکردنی گۆڵ بەرانبەر ئیبار و پاشان دروستکردنی گۆڵ لەهەمان یارییدا بەنسبەت بنزیمەوە نوێ نییە، بەڵکو لە ژیانی وەرزشییدا لەگەڵ لۆس بلانکۆس (30) جار دروستکەر و گۆڵکاربووە لە یەک یارییدا، ئەم ڕێژەیەش لەلایەن هیچ یەکێک لە هێرشبەرە ئەفسانەییەکانی ڕیاڵەوە تۆمارنەکراوە تەنها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی نەبێت (44 جار).

بنزیمە لە کۆی 11 یاری بەرانبەر ئیبار بەشداری لە 12 گۆڵدا کردووە

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بە کارایی بنزیمە کردووە و بڵاویکردووەتەوە، کە هێرشبەرە پشتگوێخراوەکەی فەرەنسا لە کۆی 11 ڕوبەڕوبوونەوە بەرانبەر ئیبار بەشداری لە 12 گۆڵدا کردووە، تۆمارکەری هەشت گۆڵ و ڕەخسێنەری چوار گۆڵی دیکە بووە.

بنزیمە لە 2009وە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، 530 یاری ئەنجامداوە و 260 گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها 140 گۆڵی بۆ یاریزانانی دیکە ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار بەنداوی دەربەندیخان نۆژەن دەکاتەوە

بابەتی دواتر

وردەکاری کاریگەری ڤاکسینەکان لەسەر جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share