شۆڕشی گەورە لە بەرشلۆنە بەڕێوەیە

بەرشلۆنە بۆندی دوو یاریزانی نوێكردۆتەوە، بەنیازی نوێكردنەوەی بۆندی دوو یاریزانی تر و دوورخستنەوەی 10 یاریزانی تیپەكەیەتی.

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بۆندی ئاراوخۆی بەرگریكاری تا ساڵی 2026 درێژكردەوە، ئێستاش لە دریژكردنەوەی بۆندی سێرجی ڕۆبێرتۆدایە بە نیوەی موچەكەی پێشووی.

ئامانجی سەرەكیشی نوێكردنەوەی بۆندی هەردوو یاریزان گاڤی و دێمبلییە.

پاش كۆتایی هێنان بە نوێكردنەوەی بۆندی ئەو دوو یاریزانە، ئیدارەی یانەكە شۆڕشێكی گەورە لە پێكهاتەكەی دەكات.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت 10 یاریزان لە یانەی بەرشلۆنە دووردەخرێنەوە.

نیتۆ ، دێست ، ئۆمتیتی ، لینگلیت، مینگوێزا ، ریكی پوچ، لۆك دی یۆنگ ، ئاداما، دیپای ، برایسوایت، ئەو 10 یاریزانەن كە ئیدارەی بەرشلۆنە لە لیستی یاریزانە فرۆشراوەكاندا دایناون.

بۆ جێگەكەشیان بەنیازی كڕینی پێنج یاریزانی نوێیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالڤارێز کێیە؟ گواردیۆلا لە کڕینی هێرشبەرێک نزیکبووەتەوە       

یانەی مانچستەر سیتی-ی ئینگلیزی لە کڕینی هێرشبەرێکی ناوازەی یانەی ڕیڤەرپلەیت نزیکبووەتەوە، ڕۆژنامەنووسێکیش دانوستاندنەکان پشتڕاستدەکاتەوە. ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا و…
Total
0
Share