بەرشلۆنە جێگرەوەی جۆردی ئەلبای لە ڤالێنسیا دۆزیوەتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە لەڕووی بەرگرییەوە شیکارییان بۆ دۆخی یانەکەیان کردووە و پێیانوایە خوسێ لویس گایا باشترین جێگرەوەیە بۆ جۆردی ئەلبا.

سەرەڕای بوونی سێرجینیۆ دێسک لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاست، بەڵام ئیدارەی یانە کەتەلۆنیەکە توانیان ئیمێسرۆن لە یانەی ڕیاڵ بیتیس بکڕن، کە ئەوەش پاڵپشتییەک بوو بۆ باڵی بەرگری ڕاست بۆ وەرزی داهاتوو.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، سەرەڕای بوونی جونیۆر فێرپۆ کە داهاتووی ناڕوونە، جۆردی ئەلبا چەند وەرزێکە لە پێگەی بەرگری باڵی چەپ بەپێی پێویست دەرنەکەوتووە، بۆیە هەموو هەوڵەکانیان بەو ئاڕاستەیەیە لە هاوینی 2021 جێگرەوەیەکی بەهێز و ئەزمونداری بۆ دابینبکەن.

ئەو یاریزانەش کە دەستنیشانیان کردووە، خوسێ لویس گایای بەرگریکاری یانەی ڤالێنسیایە، کە لە شێوازی یاریکردندا هاوشێوەی ئەلبا هێرشبەرییە و توانا و ئەزمونێکی ناوازەی هەیە، تەمەنی 26 ساڵە و لە باشترین دۆخیدایە بۆ پەیوەندیکردن بە یانە کەتەلۆنیەکەوە.

موندۆ نوسیویەتی، ماتیۆ ئالیمانی بەڕێوەبەری گشتیی یانە پێشتر لە ڤالێنسیا کاری لەگەڵ گایا کردووە، یاریزانەکەش لە هاوینی 2023 بۆندەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا نوێی نەکردووەتەوە، تەنانەت یانەکەشی لە دۆخێکی دارایی خراپدان و بڕیاریانداوە بیفرۆشن بە یانەیەکی دیکە.

گابریێلک سانزی ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، کە لاپۆرتا و هاوەڵانی بیر لەوە دەکەنەوە نرخی گایا بە بەخشینی کارلیس ئالینا بە ڤالێنسیا کەمبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ڕێگری لە لەشکرکێشیی تورکیا بکات

بابەتی دواتر

وازدەهێنێت؟ بەیل سوپرایزێکی بۆ ڕیاڵ ئامادەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارتۆمیو لە پلانیدایە بگەڕێتەوە

سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، جوسێپ ماریا بارتۆمیو بەدووری نازانێت لە داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنییەکە کاندید…
Total
0
Share