لە هەڵەبجە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دایک و کچێک سووتان

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دایک و کچێک سووتان.

موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە لە ئەنجامی لێچونی غاز ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەوهۆیەوە ژنێک بە ناوی نەزیرە حسێن حەمە ساڵح تەمەن 41 ساڵان و کچەکەی بەناوی ئارینا تاریق عەزیز تەمەن  18ساڵان بەهۆی سووتان

ئاماژەی بەوەشکرد، “بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی کراون و دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوەتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵ 500 تۆن پەتاتە هەناردەی دەرەوە دەکات

بابەتی دواتر

دوای کارەساتی تیتان کۆمپانیاکە گەشتێکی دیکە بۆ هەزار کەس ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share