دوای کارەساتی تیتان کۆمپانیاکە گەشتێکی دیکە بۆ هەزار کەس ئەنجامدەدات

دوای رووداوە ترسناکەکەی ژێردەریایی “تیتان” لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا کە بەپێی دوایین زانیارییە ئاشکراکراوەکان ژێردەریاییەکە بەهۆی تەقینەوەی ناوخۆییەوە لەناوچووە و پێنج سەرنشینەکەی ناویشی گیانیان لەدەستدا.

مەبەستی ژێردەریایی تیتان سەردانی شوێنی کەشتیی نوقمبووی “تایتانیک” بوو، لەدوای ئەو رووداوە، ئێستا یاریدەدەری دامەزرێنەری کۆمپانیای “ئۆشنگەیت” کە خاوەندارێتیی ژێردەریایی تیتانی دەکرد، گیلەرمۆ سەنلاین رایگەیاند، بەنیازن تا ساڵی 2050 ئامادەکارییەکان تەواوبکەن بۆ گەشتێکی هەزار کەسی بۆئەوەی لە هەسارەی زوهرە بژین.

بێگومان تا ئێستا هیچ ڕێگەیەکی دیاریکراو نییە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بچن لەسەر ئەو هەسارەیە بژین، بۆیە تاکە رێگە بۆ ئەوەی گەشتیاران ئەزموونی ژیان لەسەر هەسارەکە بکەن ئەوەیە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان نیشتەجێبوونێک لە بەرگەهەوا مەترسیدارەکەیدا دابمەزرێنن.

بیرۆکەکە دوای دەستپێکردنی دامەزراوەی Humans2Venus Foundation دێت، کە سەنلاین بە بزنس ئینسایدەری ڕاگەیاندووە کە هێشتا هیوادارە بەدوای خەونی ژیان لەسەر هەسارەی زوهرەدا بگەڕێت تەنانەت دوای کارەساتی تایتانیش “بەڵام ئاسان نابێت”.

بەپێی ئامارەکانی ناسا زیاتر لە 40 کەشتی ئاسمانی بەرەو هەسارەی زوهرە نێردراون و زۆربەیان بە تەنها بە دەوری هەسارەکەدا دەسوڕێنەوە، یەکەمیان لە ساڵی 1962 بوو کە فڕۆکەی مارینێر2ی ناسابوو بۆ بینینی نزیکترین دراوسێی زەوی، پاشان زاناکان بۆیان دەرکەوت کە زوهرە “ڤینۆس” زۆر گازی گەرمخانەیی دەردراوی یەکجار گەرمی هەڵگرتووە.

گەرمای زۆری ڤینۆس و پەستانی هەوای زۆر  90 هێندەی پەستانی زەوی، ئەوەش دەکاتە پەستانی هاوتای نزیکەی 3300 پێ لە زەریادا – بەو مانایەیە کە درێژترین ماوەی مانەوەی هەر کەشتییەکی ئاسمانی لە هەسارەکە کەمێک زیاترە لە دوو کاتژمێر، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە کە یەکێتیی سۆڤیەت لەبەردەستدایە، هەروەها هیچ ئاوێکی شل لەسەر ڤینۆس نییە، بەڵام هەزاران گڕکانی چالاک هەیە، کە زۆربەیان “شوێنێکی وەک دۆزەخ” ناودەبرێت.

پێلین ئۆ، ئەندازیاری میکانیکی لە زانکۆی نۆرس ئیستەرن کە کار لەسەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دەکات کە دەتوانێت بچێتە سەر رووی هەسارەکە، دەڵێت، “لە بنەڕەتدا ئەو هەسارەیە دۆزەخ دەهێنێت بە بیری هەریەکێکماندا”.

تەنانەت ناسا متمانەی ئەوتۆی نییە لە نیشتنەوە لەسەر ڕووی ڤینۆس، بەو پێیەی پلانی بۆ ئەرکی “DAVINCI 2031” دادەنێت، کە هیوادارە چەند خولەکێک بۆ گەڕاندنەوەی زانیارییەکانی سەر رووی هەسارەکە دابینبکات.

ئەوەش بەڵگە و رێگریی گەورەن کە کۆمپانیای سەنلاین کە نە ئەندازیار و نە زانایە لەو بوارەدا، بیەوێت هەزار کەس بهێنێت بۆ ئەوەی لەناو هەوری ترشی سولفۆریکدا لەسەر ڤینۆس بژین.

لە ئەگەری ویستی ناردنی کەسانێک بۆ هەسارەکە دەبێت “هێزی کێشکردن، تیشکدانەوە، پلەی گەرمی، پەستان، خۆراک، ئاو و هەوا بۆ هەناسەدان” لەبەرچاوبگیرێت و دابینبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر مرۆڤایەتی بیەوێت لەسەر زیاتر لە هەسارەیەک بژی، پێویستمان بە زۆرترین بژاردە هەیە، بۆیە دەبێت هەموو ئەگەرەکان بکۆڵینەوە.

بابەتی پێشتر

لە هەڵەبجە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دایک و کچێک سووتان

بابەتی دواتر

کوێستان محەمەد بۆ ئەنجومەنی دادوەری: هیچ سکاڵایەکمان دژی شیروان شیروانی تۆمارنەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share