وەزارەتی کشتوکاڵ 500 تۆن پەتاتە هەناردەی دەرەوە دەکات

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کورفدستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ 500 تۆن بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆیی رەوانەی وڵاتانی کەنداو و ئیمارات دەکات.

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی گرێبەستی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، ئەمڕۆ 500 تۆن پەتاتەی بەرهەمی ناوخۆ رەوانەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت.

وتیشی کە بەپێی گرێبەستەکە، هەفتانە بڕی 500 تۆن لە پەتاتەی هەرێمی کوردستان رەوانەی ئیمارات دەکرێت، ئەمە سەرەڕای دابینکردنی سەرجەم پێداویستیی ناوخۆیی لەو بەرهەمە پڕکراوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، بەرهەمی پەتاتەی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان 650 هەزار تۆنە و پێشبینیی زیاتر بەرزبوونەوەی ژمارەکە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا هەموو كاردانەوە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی هێرشەكەی سەر هەولێر ئاشكرادەكات

كاردانەوەكانی هێرشە موشەكییەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەردەوامن. جگە لە كەسایەتی و لایەنەكانی ناوخۆی هەرێمی…
Total
0
Share