پارێزگاری هەولێر داوای هەڵمەتی بڕینی زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکانی ئاو دەکات

دوای ئەوەی بەشێکی زۆری دانیشتووانی شاری هەولێر بەهۆی کەمیی ئاوی خواردنەوەوە نیگەرانییان دەربڕی، پارێزگار داوادەکات دەستبەجێ هەڵمەتی بڕینی زیادەڕۆییەکانی سەر تۆڕەکانی ئاو دەستپێبکات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شارەوانییەکانی هەولێر ڕایگەیاندووە، “سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر، ته‌ئكید له‌سه‌ر خێڕا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ دەکەینەوە و داوا لە هەموو لایەک دەکەین، هه‌نگاوی كرده‌يى و خێرا له‌وباره‌یه‌وه‌ بگرنه‌به‌ر و ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تى بڕينى سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر تۆڕی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی بۆرييه‌كانى ئاوی خواردنه‌وه‌ی گەڕه‌كه‌كان بكرێت”.

پارێزگاری هەولێر داوای هەمانەگیی زیاتری کردووە لە نێوان هاونیشتمانییان و فەرمانگەکانی پەیوەست بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بەتایبەت ئاوی خواردنەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەبارەی نەبوونی ئاو لە ماوەی سێ ڕۆژدا پێشتر ڕایگەیاندبوو، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی لێڵبوونی ڕووباری زێی گەورەوە كە سێ وێستگەی ئاوی ئیفرازی هەولێر لەسەر ئەو ڕووبارەن، کێشە بۆ ئاوی هەولێر دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی: لیژنەیەک بۆ ئەو تۆمەتانە پێکبهێندرێت کە ئاراستەی نێچیروان هەرکی کراون

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی پەیامێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەژێر ناوی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی، بەرپرسی کۆمیتەی قەزای خەباتی یەکێتی،…
Total
0
Share