توركیا بۆردومانی سنووری ئامێدی كرد و دوو كەسی كردە قوربانی

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سنووری ناحیەی چەمانكێی سەر بەقەزای ئامێدییان لە پارێزگای دهۆك كرد و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو فڕۆكەیەكی جەنگیی توركیا ئۆتۆمبێلێكی لە سنووری گوندێكی ناحیەی چەمانكێ كردووەتەوە لە ئەنجامی بۆردومانەكەشدا كەسێك گیانیلەدەستداوە و كەسێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە كە تائێستا ناسنامەكانیان ئاشكرانەكراوە.

هەر بە پێی زانیارییەكان، بەهۆی بۆردومانەكەوە هاوڵاتییانی ئەو سنوورە دووچاری ترس و دڵەڕاوكێ بوون و لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك ئەو سنوورە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە كراوەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ پاركی هەواری شار چاكدەكرێت و كامێرای تیژڕەوی لێ دادەنرێت

بابەتی دواتر

رێكخراوی پاڵپشتی كفری: سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیمان كرد و بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان دران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانووە زیادەڕۆكانی شۆڕش تاپۆدەكرێن

شارەوانیی ناحیەی شۆڕش، هاوڵاتییانی سنوورەكە ئاگاداردەكاتەوە ئەوانەی خانوویان بە زیادەڕۆ بنیادناوە، مامەڵەی تاپۆكردنی خانووەكانیان پێشكەشبكەن. لە نووسراوێكدا كە…
Total
0
Share