ڕاگرەكەی كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین گیانیلەدەستدا

د. كاوان ئیسماعیل، ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین، كە لەلایەن خوێندكارێكەوە تەقەیلێكرابوو و بریندار كرا، بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبارەی ڕووداوی تەقەكردنەوەی ئەمڕۆوە قسەی بۆ میدیاكان كرد، ڕایگەیاند، ئەو كەسەی تەقەیكردووە خوێندكاری زانكۆی سۆران بووە و فەسڵ كراوە، هەوڵیداوە لە زانكۆی سەڵاحەدین وەربگیرێت، بەڵام بۆینەكراوە، بۆیە هەڕەشەی لە مامۆستایان كردووە.

پارێزگاری هەولێر ئاشكراشیكرد، د. كاوان ئیسماعیل، ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین، كە لەلایەن خوێندكارەكەوە تەقەیلێكرابوو و بریندار كرا، پێنج گوللـەی پێوەنراوە و بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئەو خوێندكارە هەر ئەمڕۆ مامۆستایەكی دیكەی زانكۆی سەڵاحەدینی لە ماڵەكەی خۆیدا كوشتبوو.

بابەتی پێشتر

دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین كوژران

بابەتی دواتر

بكوژی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share