ئاسۆ كەمال: 12 پاشلەرزە دوای بومەلەرزەكە تۆماركراوە

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای بومەلەرزەكەی شەوی رابردوو تا ئێستا 12 پاشلەرزەی دیكەمان تۆماركردووە كە هاوڵاتییان هەستیان پێنەكردووە و گوڕەكەیان لە نێوان 1.5 بۆ 2.5 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوای بومەلەرزەكەی شەوی رابردوو كە گوڕەكەی 5.1 پلە بوو بە پێوەری رێختەر بۆ جێگیربوونی چەند پاشلەرزەیەك روودەدات كە 12 پاشلەرزەی دیكە تۆماركراون و گوڕەكەیان لەنێوان 1.5پلە بۆ 2.5 پلە بووە.

ئاشكراشیكرد، ئەو پاشلەرزانە هاوڵاتییان هەستی پێناكەن و تەنها لە ئامێرەكانی تایبەت بە تۆماركردنی بومەلەرزەدا تۆماردەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تى هه‌رێم ته‌رمى كۆچبه‌ره‌ كورده‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ی 24ی مانگی ڕابردوو له‌ ئاوه‌كانی نێوان…
Total
0
Share