شارەوانیی سلێمانی: شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ پاركی هەواری شار چاكدەكرێت و كامێرای تیژڕەوی لێ دادەنرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆریی سلۆپی شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ هەواری شار ژمارەیەكی زۆر رووداوی هاتوچۆ لەو شوێنە روودەدەن و دەشڵێت، “شەقامەكە چاكدەكرێتەوە و كامێرای تیژڕەوی لەو شوێنە دادەنرێت”.

بەپێی روونكردنەوەیەكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرۆكایەتیی شارەوانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەم شەقامە كە پێشتر دیزاینی نەبووە و بۆتە هۆی روودانی ژمارەكی زۆر رووداوی هاتوچۆ چەند بەدواداچوون و كۆبوونەوەیەكیش ئەنجامدراوە و كۆنووسی هاوبەش هەیە بە وتەی ئەندازیارانی تایبەتمەند و پسپۆڕ، كێشەی ئەم شەقامە بەهۆی سلۆپە بەرزەكەیەتی كە نزیكەی 15% یە و ستاندارد نییە، ئەمەش بەهۆی بەرزیی ئاستی (تونێلی پێشڕەو)ەوە روویداوە و ئەم سلۆپە زۆرەی دروستكردووە ئەمە جگە لەوەی كە فولكەكەش بە شێوەی ئەندازیاری نەبەستراوە بە شەقامەكەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە دیزاین و جێبەجێكردنی شەقامەكە و چارەسەركردنی كێشەی ئەو شەقامە و هاوكات لەگەڵ دروستكردنی دوو یەكتربڕی ئاست جیاواز و شەقامی نێوانیان كە دەكەوێتە ئەستۆی كۆمپانیای قەیوان لە بەرامبەر پڕۆژەی پێدانی فراوانكردنی بەرزاییەكانی سلێمانی بەپێی ئەو دیزاینەی لەلایەن نووسینگەی ئەندازیارییەوە چێككراوەتەوە و سلۆپی شەقامەكە كەمكراوەتەوە بۆ 12% لەگەڵ دانانی كامێرەی تیژڕەوی كە خێرایی رێگەپێدراو 50 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێک و بەم زووانە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. ئازەربایجان ڤیدیۆیەکی پەکەکە بۆ ڕیکلامی سەربازەکانی بەکاردەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان، ڤیدیۆیەکی ڕیکلامی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە،…
Total
0
Share